بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە.

شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستاوە تاوەکو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاوڵاتییان دەتوانن ناویان بنووسن بۆ بەشداریکردن لەو زیادکردنە ئاشکرایە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا هیچ هاوڵاتییەک ناوی خۆی تۆمارنەکردووە و لە ئەگەری نەفرۆشتن ئەو موڵکانە بە کڕیارەکان، سەرجەم موڵکەکان دەخرێنەوە بەردەستی حکومەت و ئەوکات، حکومەت خۆی بڕیاردەدات چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بتوانێت بەڵێنەکەی بۆ راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ…
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share