بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە بوێرانە دەكەینەوە كە خەباتیان لە پێناو یەكسانیدا كردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی جیهانیی ژناندا بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە ئازا و بوێرانە دەكەینەوە كە خەباتیان لەپێناو یەكسانی و چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤدا كردووە و رۆڵێكی كاریگەریان لەبەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەدا گێڕاوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی 8ی مارسەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، ” لە رۆژی جیهانیی ژناندا بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە ئازا و بوێرانە دەكەینەوە كە خەباتیان لەپێناو یەكسانی و چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤدا كردووە و رۆڵێكی كاریگەریان لەبەرەوپێشچوونی كۆمەڵگەدا گێڕاوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” ژنانی كورد هەمیشە پێشەنگی بوارە جیاوازەكان بوون و لە رووداوە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی گەلی كورددا ئامادەیی بەرچاویان هەبووە و جێدەستیان دیارە لە هەموو كایەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاشکرایکرد، ” بەندە بە شانازییەوە هاوكار و پشتیوانتان دەبم لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانتان وبە كرداریش دژی جیاوازی رەگەزی وەستاوینەتەوە و رووبەڕووی بەربەستەكان بووینەتەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی هەمیشەیی ژنان بووە و بەردەوامیش دەبێت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و فراوانتر بۆ ژنانی كورد تاوەكو پەرە بە تواناكانیان بدەن و سەركردایەتی حزبەكە بكەن”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

شاخەوانێکی بەریتانی لەسەر چیای هەڵگورد هەڵدێرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share