کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، باران لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆە لە ناوچەکانی پارێزگاى سلێمانى ناوچە شاخاوییەکانى و سەنتەرى پارێزگا، پارێزگاى هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، ئاستى دابارین لە شەودا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان هەور دەبێت لە زۆربەى کاتەکان، بارانبارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆە لەم ناوچانە دەبارێت، پارێزگاى سلێمانى ناوچە شاخاوییەکانى و سەنتەرى پارێزگا، پارێزگاى هەڵەبجە، ئیدارەى گەرمیان، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک، ئاستى دابارین لە شەودا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە لە کاتى دابارین بە تایبەت لە درەنگانی شەودا، هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ ئەگەرى تەزرە بارین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (1-3 ) پلە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی دەبێت، پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرێکی کەم لە نمە باران”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکرد، “لە کاتەکانی بەیانی زوودا کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی روو لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کرکوک و هەڵەبجە دەکات بەردەوامی دەبێت باران بارینی بەلێزمە هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، لەدوای نیوەڕۆ بارانبارین کۆتایی دێت ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت”.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆک کرێکارێک لەسەر باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو ژنە بوێرانە دەكەینەوە كە خەباتیان لە پێناو یەكسانیدا كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share