بەیانیی ئەمڕۆ کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکەوە کەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک رایگەیاند، ئەو کرێکارە بەیانیی ئەمڕۆ چووەتە سەر کار و لە باڵەخانەکە کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.
ئەو کرێکارە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.