لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەس لە هەرێم بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی دووەم، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 222 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 222 کەس توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 43 لە هەولێر، 34 سلێمانی، لە دهۆک 136 کەس، هەشت کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە هەڵەبجە توشی کۆرۆنا بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سێ کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سلێمانی، دهۆک و ڕاپەڕین لە هەریەکەیان کەسێک بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 100 هەزار و 719 توشبوو، لەو ژمارەیەش 65 هەزار و 283 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 303 کەس گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

وزەی نێودەوڵەتی: لە مانگی ڕابردوودا خستنەڕووی نەوت بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە

بابەتی دواتر

دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ تیۆ هێرناندێز هەڵوێستی خۆی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share