وتەبێژی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە و ئێوارەی 21 ی ئەم مانگەش بڕیار لە بارەی دەستپێکی مانگی رەمەزان دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، “ئەمشەو شەوی 14 لەسەر 15 ی شەعبانە، لە هەندێک ناوچەی هەرێم بە شەوی بەرات ناسراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێوارەی 21 ی ئەم مانگە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن، ئەگەر مانگ بینرا ئەوا 22ی 3 دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، ئەگەر مانگ نەبینرا، کەواتە 22 ی 3 تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و 23ی 3 دەکاتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان”.