قوباد تاڵەبانی زەویی بۆ چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دابینکرد

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قوباد تاڵەبانیی جێگریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، ئەنجامی کارەکانی ماوەی یەک هەفتە خرایەڕوو، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە 50 پڕۆژەی وەبەرهێنان لەو ماوەیەدا مامەڵەکانیان تەواوبووە، هەروەها زەویی بۆ چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دابینکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێری خایاندووە وهەڵسەنگاندنکرا بۆ کارەکانی یەک هەفتەی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی کە دەرکەوت لە ماوەی یەک هەفتەدا مامەڵەی زیاتر لە 50 پڕۆژەی وەبەرهێنان تەواوبووە, هەروەها سایدپلانی زۆربەی پڕۆژەکانیش تەواوکراوە و بەزوویی دەکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەر جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی گەشتیاریی چەمی قلیاسان- چەقچەق و پڕۆژەی نمونەیی گەشتیاریی شاخی گۆیژە.

جێگری سەرۆک وەزیران داوای لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان کرد چیتر مامەڵەی وەبەرهێنەران و هاوڵاتیان بەهۆی رۆتین و نەبوونی هەماهەنگیی لەنێوان دامودەزگاکانی حکومەتدا دوانەکەوێت.

قوباد تاڵەبانی ڕەخنەی ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان گرت، کە بۆچی پێشتر بەم شێوەیە کارەکانیان خێرا و بەبێ ڕۆتین ڕانەپەڕاندووە و جەختیشیکردەوە، “بەردەوامدەبین لەسەر ئەو پرۆسەیەی دەستمانپێکردووە لە هاندان و سزادانی بەڕێوەبەران و بەرپرسان و ئەو تیمە چاودێرییەی پێکهێناوە بە بەردەوامی چاودێری هەڵسوکەوت و چۆنییەتی مامەڵەکردنی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەت لەگەڵ هاوڵاتییان دەکەن”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی کارەکانیان تەواوبووە ڕۆڵێکی باشیان دەبێت لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوریی سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ دانیشتووانی شارەکە دەڕەخسێنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی حکومی لە سلێمانی بڕیاری لەبارەوە درا و زەویی پێویستیشیان بۆ دابین کرا.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دواخرا

بابەتی دواتر

چێڵسی ئەندازیارەکەی پاریس دەڕفێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share