پۆلیسی گەرمیان: پیاوێک بەتۆمەتی خنکاندنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا

لە گەڕەکێکی قەزای کەلار ژنێک گیانیلەدەستدا کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە بووە و هاوسەرەکەی بەتۆمەتی خنکاندنی دەستگیرکراوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی موەزەفین-ی قەزای کەلار تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەپەت خنکابوو”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، ژنەكە ناوی (ب. ا. م) و عەرەب بووە، لەدایکبووی 1986ــە.

پۆلیسی گەرمیان لەسەر سکاڵای دایک و باوکی ژنەکە هاوسەرەکەیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی ئەوەی ژنەکەی خنکاندبێت.

تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بەپێی پۆلیسی گەرمیان دادوەر چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی دادوەرییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی بەکارهێنانی غازی LPG بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە غازی شلی LPG بەکاردەهێنن ناویان تۆماربکەن. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share