هەوڵی یەكلاكردنەوەی خاوەندارێتیی زەویی جوتیارانی كوردی كەركوك دەدرێت

فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەردانی ناحیەی سەرگەڕان-ـی سەر بە قەزای دوبزی كرد و لەگەڵ جوتیارانی كوردی ناوچەكەدا كۆبووەوە.

ساڵانێكە جوتیارانی كورد لە دەوروبەری شاری كەركوك گرفتی زەویی كشتوكاڵییان لەگەڵ عەرەبی هاوردەدا هەیە، بەشێك لە عەرەبەكان هەوڵی داگیركردنی زەویی جوتیارانی كوردی ئەو ناوچانە دەدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، مەبەست لە سەردانەكەی فەهمی بورهان، بەدواداچوونە بۆ گرفتی جوتیارانی كورد و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان، بۆ ئەوەی بە شێوەی یاسایی گرفتی موڵكداریی زەوییە كشتوكاڵییەكان چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی گلەیی لە هێرشبەرەکان هەیە

بابەتی دواتر

21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك هەلی كار راگەیەندرا

كارەبای دوكان ژمارەیەك هەلی كار رادەگەیەنێت و داوا لە ئارەزوومەندان دەكات فۆڕم پڕبكەنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان ژماره‌یه‌ك…
Total
0
Share