کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەڵێت چالاکیمان لە هێڵی پێشەوە کەمبۆتەوە و مراوەغەى زیادەش زۆر دەکەین.
پێشیوایە ڕکابەری کردنی ناسناوی خولی ئیسپانیا ئاستەم نییە و تا دواخولەک هەوڵی بۆ دەدەن.
/ یارییەكی قورس بوو دەبوو زیاتر چالاك بوینایە لە هێڵی پێشەوە
/ سێ یاریی ڕابردوو یەك گۆڵمان كردووە كێشەكە دیارە كە لە پێشەوە چالاك نەماوین
/ هیچ گومانێكمان نییە تا كۆتایی وەرز ركابەری دەكەین
/ خێرایمان لەدەستداوە لە هێرشە هەڵگەڕاوەكاندا
/ دەبێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین بۆ یارییەکانی داهاتوو