فیفا ڕوسیا سزادەدات و دەڵێت: ڕەنگە لە پێشبڕكێكان دووریبخەینەوە

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “فیفا”، چەند سزایەكی بەسەر ڕوسیادا سەپاند و ڕایگەیاند، لەپای هێرشەكەیەتی بۆسەر ئۆكرانیا.

سزاكان بۆسەر ڕوسیا تەنها لەلایەن دامەزراوە و ناوەندە سیاسی و ئابوری و دیپلۆماتییەكەوە نین، تەنانەت كایەی وەرزشیشیان گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە لەشكركێشیی ڕوسیا بۆسەر خاكی ئۆكرانیا، یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “فیفا” چەند بڕیارێكی لەدژی ڕوسیا دەركرد و ڕایگەیاند، “هیچكات توندوتیژی چارەسەر نییە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا فیفا بڕیارەكانی كە لە دژی ڕوسیا داونی بڵاوكردەوە و بریتین لە:-

یەكەم: هیچ ڕكابەرییەكی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی ڕوسیا ئەنجامنادرێت.

دووەم: دەبێت یاریزانانی ڕوسیا بەناوی “یەكێتیی تۆپی پێی ڕوسیا”وە بەشداریی چالاكییەكانی فیفا بكەن، نەك بەناوی ڕوسیاوە.

سێیەم: هەر یارییەك كە تیپێكی سەر بە یەكێتیی تۆپی پێی ڕوسیا بەشداری تیادابكات، ئاڵا یان سروودی ڕوسیا لەو یارییەدا بەكارناهێنرێن.

فیفا لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی و یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و ڕێكخراوە وەرزشییەكانی دیكە، بەمەبەستی دیاریكردنی هەر ڕێوشوێنێكی تر یان سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا، لەوانە دوورخستنەوەی لە پێشبڕكێكان.

بابەتی پێشتر

ئاوگسبۆرگ 1-1 دۆرتمۆند

بابەتی دواتر

سوپای ئۆكرانیا: خاركیڤ-مان كۆنترۆڵكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share