کەسێک دوای 40 ساڵ لە زیندانکردنی دادگا بێتاوانیی سەلماند

وای ئەوەی دادگای ویلایەتی کالیفۆرنیا 40 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند بەهۆی تاوانێکەوە کە ئەنجامی نەدابوو، دادوەر بێتاوانیی ماوریس هاستینگسی راگەیاند کە لە ساڵی 1983دا بە تاوانی دزی و کوشتن و دەستدرێژیی سێکسی سزا درابوو.

دادوەری دادگای باڵای لۆس ئەنجلۆس ویلیام سی ڕایان، هاستینگسی بە بێتاوان دانا لەو تاوانانەی کە تۆمەتبار کراوە پێی.

هاستینگس لەبارەی بڕیارەکەی دادوەرەوە وتی، سوپاسگوزاری دادوەر و ئەو داوای لێبوردنانەم کە لێم کرا، ئامادەم بەردەوام بم لە ژیانم، ئێستا پیاوێکی دڵخۆشم.

هاستینگسی تەمەن 69 ساڵ، دوای ئەوەی دی ئێن ئەی لە شوێنی هێرشەکەی ساڵی 1983 دۆزرایەوە تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە.

دەسەڵاتداران تاوانباری راستەقینەیان دۆزیەوە دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ئامرازەکانی دەستدرێژیی سێکسیدا گرت لە تاوانێکی دەستدرێژیدا کە لە مانگی حوزەیرانی 2022دا روویدا، هاوشێوەی ئەو بەڵگانەی لە رووداوەکەی ساڵی 1983دا دۆزرایەوە.

دی ئێن ئەی-ی دۆزراوە ئەوەی ئاشکراکرد کە هاستینگسی تاوانبار نییە و لەبری ئەوە ئاماژەی بە کینێس باکنێت کرد کە لە کاتی سزادانی بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی سێکسیدا لە زیندان گیانیلەدەستدا .

لە دانیشتنەکەدا کە هاستینگس بە بێتاوان ناسێندرا، جێگری داواکاری گشتی مارتا کاریلۆ وتی: “داوای لێبوردن دەکەم هاستینگس، بۆ ئەو نادادپەروەرییەی کە تووشی بوویت”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە "بینیتۆ ڤیامارین" دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

بابەتی دواتر

"مێشک لە دەفرێکدا".. زانایان خانەکانی مێشک دروستدەکەن کە توانای بەرنامەڕێژکردنی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share