دەمامكی زیرەكی تایبەت بە كۆرۆنا دروستكرا

كەمامە نوێیەكە مایكرۆفۆنی تیایە

كۆمپانیای ڕیزەر تایبەت بە یارییەكان ڕایدەگەیەنێت، “زیرەكترین” دەمامكی لەسەر ئاستی جیهان دروستكردووە، كە مایكرۆفۆنی تیایە جگە لە چەندین تایبەتمەندی دیكە.

بەپێی نەخشەی سەرەتایی، كە لەمیانەی پێشانگای كەلوپەلە ئەلیكترۆنییەكان پەردەی لەسەر لادرا، دەمامكەكە دەنگی بەكارهێنەر گەورە دەكات بەهۆی نزمبوونەوەی لە ئاكامی بەكارهێنانی دەمامك.

هەروەك دەتوانێت ئاسانكاری ئاڵوگۆری هەوا بكات لەگەڵ هەڵمژینی هەوایەكی ساردتر.

كۆمپانیاكە دەڵێت، بەرهەمەكەی لەسەر شێوەی دەمامكی (N95) دروستكراوە.

دەمامكە زیرەكەكە لە پلاستیكی شەفاف دروستكراوە، كە وادەكات خوێندنەوەی جوڵەی دەم و زانینی ئاماژەكانی دەموچاو ئاسان بێت.

دەمامكی شەفاف بە داهێنانێكی نوێ دانانرێت، چونكە پێشتر ژمارەیەكی زۆری لەو جۆرە بۆ فرۆشتن خراوەتە بازاڕەكانەوە، بەڵام كۆمپانیاكە دەڵێت، جۆرەكەی ئەو تایبەتمەندی ڕوناكی تیایە كە وادەكات بەشی ناوەوەی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی ڕوناكببێتەوە كاتێك لە شوێنی تاریكدا بێت، ئەمەش وادەكات دەموچاو بە ڕوونی دەركەوێت.

ئاسانكارییەكانی دیكەی دەمامكەكە پەیوەندیدارە بە نەرمی لە ناوچەی دەم و بوونی دوو بازنە لە شوێنی تایبەت بە گوێ كە فشارەكانی سەری كەمدەكاتەوە.

دەمامكەكە تەنها لە سەرەتایدایە و هێشتا نەخراوەتەڕوو بۆ فرۆشتن.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

بابەتی دواتر

بۆچی پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی ماسکدا لووتت دابپۆشیت ؟!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share