خلێفی چاوی بە زێدان کەوتووە: لە پارەت هەڵدەکێشم

زینەدین زێدان، ئەفسانەی فەرەنسا و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، زێدان لە دوای یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ، چاوی بە ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان کەوتووە.

سەرمایەدارە قەتەرییەکە بەڵێنی بە “زیزۆ” داوە، لە ئەگەری قایلبوونی بە پۆستی ڕاهێنەری پاریس ئامادەیە تەواوی مەرج و داواکارییەکانی جێبەجێ بکات، تەنانەت قایل بووە تێبینییەکانی لە پرۆژەی نوێ یانەکەدا جێبکاتەوە و بەو جۆرە هەنگاو بنێت کە ڕاهێنەر داوای دەکات.

لەڕووی داراییشەوە، خلێفی بەڵێنی پێداوە بیکاتە گرانبەهاترین ڕاهێنەری جیهان و ساڵانە بڕی 25 ملیۆن یورۆی بەبێ باج بۆ تەرخان بکات، سەرەڕای ئەوەی ئەو نرخە بە هیچ ڕاهێنەرێکی یانەکە نەدراوە.

موندۆ دووپاتی کردووەتەوە، سەرباری بەڵێنەکانی خلێفی، بەڵام زێدان وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، یاخود ئەرێنی نەداوەتەوە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی شارە مێژووییەكەی دهۆك ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

ئوسترالیا حكومەتێك بە بەشداریی 10 وەزیری ژن پێكدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ عێراق یاریی هەیە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.…
زیاتر ببینە

دی ماریا بەردەوام نابێت

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، کە گرێبەستی ئەنخێل دی ماریا نوێ ناکرێتەوە. ڕۆمیۆ ئاگیرێستیی ڕۆژنامەنووسی نزیک لە…
Total
0
Share