لە كامێرای پۆینت تو پۆینت ئاگاداری ئەم سزایە بن

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە بڵاویكردووەتەوە، لە سیستمی نوێی كامێرای پۆینت تو پۆینتدا ڕێڕەوی لای ڕاستی شەقام تایبەتكراوە بە بارهەڵگرەكان لەكاتی سەرپێچیدا دووچاری سزای دارایی دەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی راسپاردە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سیستمی نوێی كامێرای پۆینت تو پۆینتدا ڕێڕەوی لای ڕاستی شەقام تایبەتكراوە بە بارهەڵگرەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هۆشداری بە شۆفێری بارهەڵگرەكان دەدات كە لەكاتی لێخوڕیندا ڕێڕەوی لای چەپ یاخود ناوەڕاستی شەقام بەكارمەهێنن، چونكە سەرپێچییە و دووچاری سزای دارایی دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر ڕونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵکوتانە سەریان بڵاودەکاتەوە

نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر، ڕایگەیاند چەند کەسێک شەوی ڕابردوو هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکەمان دوای ئەوەی کەسێکیان بەهۆی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا، ئێمە…
Total
0
Share