کەشناسێک: بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا سەقامگیردەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دۆخی کەشوهەوا ئاساییدەبێتەوە و چەند رۆژێک دەخایەنێت.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە درەنگانی ئەمشەو، کاریگەریی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ئەمڕۆ بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە کە دەکاتە رۆژی یەکشەممە 15ـی 2ـی 2026، دۆخی کەشوهەوای سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی و سەقامگیردەبێتەوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ئاسمان خۆرەتاو و پەڵەهەوری سپی دەبێت، لە رۆژانی 18 و 19ـی مانگ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی لاواز روو لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات؛ بەڵام گشتگیر نییە و لە دوو رۆژی داهاتوودا رووندەبێتەوە، لەوانەیە گۆڕانکاریی ئیجابی رووبدات و دۆخی شەپۆلەکە باشتربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share