توركیا ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق رایگەیاند، توركیا قایبلووە بە بەردانەوەی ئاو و لە ئەمڕۆوە ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات كەمیكردووە و لە چەندین ناوچەی باشووری عێراق ئاستی ئاوی رووباری فورات گەیشتووەتە رادەی وشكبوونەوە، بە تایبەت لە ناسڕییە كە بڵاوبوونەوەی وێنەكانی وشكبوونی رووباری فورات، كاردانەوەی رێكخراوە ژینگەییەكانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، حكومەتی توركیا قایبلووە بەوەی پشكی ئاوی عێراق زیادبكات و لە ئەمڕۆوە ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە.

بابەتی پێشتر

زانیاری لەبارەی دەنگە بەهێزەكەی هەولێر ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: باندێكی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share