کەشناسی: لە زاخۆ زۆرترین ڕێژەی باران باریوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران بارینی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، لە زاخۆ زۆرترین ڕێژە باریوە کە 14.2 ملیمەتر بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر 8.1 ملیمەتر، لە خەبات 0.2ملیمەتر ولە حاجی ئۆمەران 11.8 ملیمەتر باران باریوە.

هەروەها لە زاخۆ 14.2 ملیمەتر باران باریوە، لە پیرمام 2.6 ملیمەتر، بازیان 0.2 ملیمەتر، سۆران 1.4 و لە کانی ماسی 2.6 ملیمەتر باران باریوە.

کەشناسی ڕایگەیاندووە، لە سلێمانی و دهۆک و چەمچەماڵ ڕێژەی باران بارین زۆر کەم بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایگەیاند، بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر کەسێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share