یاریزانێکی بەرشلۆنە ڕێزی یاریزانانی ڕیاڵی بەدەستهێناوە

یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێزی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئورۆگوایی، بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دەگرن و هەندێکیشیان خۆشەویستییان بۆ دەربڕیوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، خوسێ فیلێکس دیاز کە لە ڕۆژنامەی “مارکا”وە بڵاوکراوەتەوە، ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بەرشلۆنە جێگەی خۆی لە دڵی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید-دا کردووەتەوە.

بەرگریکارەکە بەردەوام لە میدیاکانەوە ڤینیسیۆز بە یەکێک لە باشترینەکان وەسفدەکات، هەروەها هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز و ڤاڵڤێردی هاونیشتمانیانیدا هەیە، جگە لەوەش لە یاریی کلاسیکۆدا لە بەریەککەوتنێکدا پاڕێزگاری لە ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز کردووە و داوای لە تێر شتیگنی هاوڕێی کردووە لەسەرخۆبێت.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئاراوخۆ داوای لە ستافی ڕاهێنانی بارسا کردووە هاوکاری بن بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی، بەتایبەت لە تۆمارکردنی گۆڵدا، ئەوانیش تۆمارێکی سێرجیۆ ڕامۆس-یان پێشکەشکردووە، داواشیان لێکردووە لەو بەرگریکارەوە فێری تۆمارکردنی گۆڵ ببێت بە لێدانی سەر.

بابەتی پێشتر

نێیمار بڵێسەی توڕەیی مباپێی کوژاندەوە

بابەتی دواتر

داهاتووی ئینزاگی لەسەر یەک مەرج وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share