دیۆکۆڤیچ: دەمانەوێت لە جامی دەیڤیز ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین

ئەستیرە و تێنسزانی سڕبی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ئامانجی ئەوەیە لە جامی دەیڤیزی ساڵی 2021 ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.

دیۆکۆڤیچ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “شتێکی ناوازەیە دەگەڕێمەوە بۆ تیمی سڕبیا و بەشداریکردن لە جامی دەیڤیز، چونکە دوایین یادگاریمان لە پاڵەوانێتییەکە خەمبارکەربوو”.

هەروەها دەڵێت، “دوو وەرز لەمەوبەر دڵنیابووین لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی، بەڵام ئەمجارە پەرۆشین و بەگوڕوتینێکی بەرزەوە دەمانەوێت بگەینە فاینەڵ و هەلەکە بقۆزینەوە، ئێمە جارێکی دیکە بەیەکەوەین، لە پێکهاتەی سڕبیا کارلێکی کیمیایی بەهێز لەنێوانماندایە، ئەو جۆرە شتانەش گرنگە بۆ سەرکەوتن، دەمانەوێت باشترین یاری تێنسی سەرزەوی لەپێناو وڵاتەکەماندا بکەین”.

بڕیارە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 25ی تشرینی دووەمی 2021 جامی دەیڤیز دەستپێبکات، كە تایبەتە بە تیمی نیشتمانیی وڵاتان، لە 5ی کانونی یەکەمی 2021 کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.…
Total
0
Share