نێیمار بڵێسەی توڕەیی مباپێی کوژاندەوە

نێیمار دا سیلڤا-ی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، هەڵوێستێکی بوێرانەی جوانی بەرامبەر کیلیان مباپێی هاوڕیی کرد، پێدەچێت بڵێسەی تووڕەیی هاوڕێ فەرەنسییەکەی دابمرکێنێتەوە.

دوای تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە (201) لەلایەن مباپێ-وە، ئەستێرەکەی “سێلیساو” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی مباپێی بە قەڵغانی (201) گۆڵەوە بڵاوکردەوە، لەسەری نووسی “پیرۆزە هاوڕێکەم”.

دوای کۆتاییهاتنی یاریی نێوان پاریس و نانت-یش، نێیمار لە ستەیجی یاریگا هاتبووە خوارەوە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە کیلیان بکات و وێنەیەکی یادگاری لەگەڵدا بگرێت.

سەرچاوەکان پێیانوایە، ئەم هەڵوێستەی نێیمار کۆتایی بە توڕەیی مباپێ دەهێنێت، دوای ئەوەی فەرەنسییەکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا داوای لە ئیدارەی پاریس سان جێرمان کردبوو، گرنگی زیاتری پێبدرێت و بیر لە فرۆشتنی “نێی” بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لازیۆ و زینیت یه‌کسانبوون و یونایتد له‌ تورکیا ده‌ستبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌

  ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاکشه‌هیر…
Total
0
Share