(ڤیدیۆ) سیتی بە گوڕوتینی هالاند لە برایتۆنی بردەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (11)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر برایتۆن ئالبیۆن بردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (11)ی خولی نایابی ئینگلیزیدا “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی برایتۆنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی 22، 43، 75 لەلایەن ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، کێڤن دی برۆینەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی برایتۆن لە خولەکی 53 لەلایەن لیاندرۆ تروساردەوە تۆمارکرا.

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا جێگیربوو، یانەی برایتۆن بە 15 خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

نەوت بۆ پێشمەرگە دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی باندێكی رفاندن ئاشكرادەكەن كە پەیوەندییان بە رفاندنی بازرگانەكەی سلێمانییەوە ھەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share