کەشناسی: باران دەبارێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ روو لە هەرێم دەکات

کەشناسیی هەرێم دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ نمەباران دەبێت و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ هەولێر، دهۆک و گەرمیان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.

پلەکانی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت.

هەروەها سبەینێ دووشەممە، ئاسمان هەورى تەواو بۆ نیمچەهەور دەبێت لە گەڵ بارینى نمەباران کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکوک.

بەپێی کەشناسی، خێرایی با چالاک دەبێت، لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مامناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان.

پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو نوێبوونەوەیەی كۆنگرەی چوار بەدیینەهێنا، پێویستە “دیداری یەكێتی” ‏بەدییبێنێت

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دیداری یه‌كێتی” ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌،…
Total
0
Share