بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان مانای ئەوە نییە کارەبا ناکوژێتەوە.
غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی فشاری زۆری کارەبای 24 کاتژمێری لەسەر گۆڕەرەکان، دووچاری بڕانی کارەبا دەبینەوە و لەوکاتەشدا، مۆلیدەکان پێویستن بۆ دانیشتووانی ناوچەکان.
روونیشیکردەوە، لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی کەمیی فشار لەسەر گۆڕەرەکان، ئەم گرفتەمان کەمتر رووبەڕووبووەتەوە.