نێچیرڤان بارزانی: ناكۆكیی سیاسیی ناوخۆ بووە هۆكارێكی بەدەستنەهێنانی ماف و شایستەكانی هەرێم

سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”بەهۆی لێكەوتەكانی دۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و كێشە و قەیرانەكانەوە‌ لە ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان، ساڵێكی سەختمان بەڕێكرد و بووە هۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان

نەتوانێت وەك پێویست ماف و شایستە دەستوورییەكانی بەدەستبهێنێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش دواخرا”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، ساڵی نوێی زایینی 2024 لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان، هێزەكانی ناوخۆ و تەواوی كوردستانییان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە لە هەر كوێ بن، لە گەلانی عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەكەم و هیوای ساڵێكی پڕ لە ئارامی و خۆشی و سەركەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “ناتەبایی و ناكۆكیی سیاسیی ناوخۆ، رەنگدانەوەی خراپی بەسەر توانا و پێگەی كوردستانەوە لە عێراق و دەرەوە هەبوو و بووە هۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان نەتوانێت وەك پێویست ماف و شایستە دەستوورییەكانی بەدەستبهێنێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا و بەهۆی لێكەوتەكانی دۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری و كێشە و قەیرانەكانەوە‌ لە ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان، ساڵێكی سەختمان بەڕێكرد كە تیایدا رووبەڕووی چەندین مەترسی و ئاڵنگاری بووینەوە”.

سەرۆكی هەرێم دەشڵێت، “پێچەوانەی رێككەوتنە سیاسییەكان و دەستوور، وێڕای هەموو گفتوگۆ و هەوڵ و پابەندییەك، زۆرێك لە ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە عێراق فەراهەم نەبوون و دەبێت هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتیی هاوبەش، بە یەكترقبووڵكردن و تەبایی، بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی قەیرانەكان بكەین”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بابەتی دواتر

درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share