سودانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە میسر

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەغدادی پایتەختی عێراقی بەرەو میسر بەجێهێشت.

نوسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویکردەوە، “محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەغدای پایتەختی بەجێهێشتووە و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کۆماری میسری عەرەبی بەڕێکەوت”.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، سودانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم سەردانەدا کۆمەڵێک دۆسیەی ئابوری، ئەمنی، سیاسی و کاراکردنی رێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکات.

بابەتی پێشتر

ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەكانی شوبات بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا یاسایەكی نوێ بۆ رێگری لە كۆچبەران ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share