شارەوانیی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەگەل نزیكبوونەوەی بۆنەكانی مانگی ئازار و هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، تیمەكانمان لە بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی هەڵمەتەكانیان بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ رێكخستن و لابردنی زیادەڕۆیی ناوبازار و پاراستنی ناوبازار، لە بڵاوبوونەوەی خۆل و خاشاك، رێنمایی بە خاوەن دوكاندار و كاسبكاران دراون كە پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیبن لەپاراستنی شۆستە و شەقامەكان كە مافی هاوڵاتییانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكە لە (بازاری زێوەر، جەمعیەی كۆن، فولكەی مامەریشە، بازاڕی خانەقا، شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ و بەردەم دادگای كۆن) ئەنجامدرا كە بە هاوكاریی پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی لووتکەی هەفتەی (26)ی لە نیوکاسڵ بردەوە

بابەتی دواتر

ژنێك و منداڵەكەی لە رووبارێكی كوردستاندا خنكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share