ڕەگەزنامەی هەرێم لەبارەی کارتی نیشتیمانییەوە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە لەسەر بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عێراق لە ئەمڕۆ سێشەممە وە گۆڕانکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکاندا دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “لە ئەمڕۆوە 15ی کانونی یەکەم، تەنها چوار مامەڵە بەڕێدەکرێت، کە ئەوانیش ئەمانەن:

1- صحە صدور ( ڕاستی و دروستی)

2- پێدانی صورەت قید وەرقی و ئەلکترونی

3- پێدانەوەی کارت نیشتیمانی ھاوڵاتیان

4- تائیدی فەرمانگەکان

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لە ڕۆژی 25ی کانونی یەکەم ەوە تا 3ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو، دەوامی بەڕێوبەرایەتییەکە ڕادەگیرێت، بەهۆی جەردی ساڵانەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بەغداد.. پێنج بۆمب چەند ناوچەیەكیان بە ئامانجگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 13 بەنزینخانەی دیكە داخران

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، 13 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی سزادران. لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی…
Total
0
Share