لە هەولێر 13 بەنزینخانەی دیكە داخران

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، 13 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی كوالیتییەکەی سزادران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەم هەفتەیەدا لەکۆی پشکنینی 55 وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان 13 بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەری بەهۆی دەستکاریکردنی كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاوڵاتییان سزادراون و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

باسی لەوەشكرد، لەسەرەتای مانگی6ی ئەمساڵەوە تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 214 بەنزینخانە سزادراون.

داواش لەهاووڵاتییان دەکەن هاوکاریان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کاتدا ئاگاداری قائیمقامییەتی ناوەندی هەولێر بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

بابەتی دواتر

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە<BR>زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share