پێنج كەس بە تۆمەتی ساختەكاری و بازرگانیكردن بە چەكەوە دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە پێنج كەس بە تۆمەتی ساختەكاری و بازرگانیكردن بە چەكەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس زانیاریی پێویستیان لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کۆکردەوە کە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەکی دیكە ساختە دەکەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لە چالاکییەکی ھاوبەشدا مەفرەزەکانی نوسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و رۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەکە لەکاتی دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختە و مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیربکەن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەک لە جۆری دەمانچە و چەند بەڵگەنامەیەکدا کە تۆمەتباران ساختەیان کردبوو، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتباران، (ئ.ج.أ.) لەدایکبووی 1970، (م.ق.ک.) لەدایکبووی 1978 و (ن.أ.ف.) لەدایکبووی 1977، (ق.ف.م.) لەدایکبووی 1976 و (ر.ح.م.) لەدایکبووی 1962 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 289- 298 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share