لە بەنداوی خاسەی کەرکوک هاوڵاتییەک لە خنکان رزگارکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەنداوی(خاسە)ی پارێزگای کەرکوک، هاوڵاتییەکی تەمەن36  ساڵان  لە خنکان رزگارکرا.

موسا کازم، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەشاری کەرکوک پێڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاکەوتنی رووبارەوانی، هاوڵاتییەکیان لەخنکان رزگارکرد.

هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1988ە، دانیشتووی ناحیەی زابە.

هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی گەنجێکی تەمەن 16ساڵان لەبەنداوەکە خنکا، بەفەرمانی لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، بریاردرا هەموو هەینییەک تا کۆتایی وەرزی هاوین، مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی رووبارەوانی لەبەنداوەکە جێگیربکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا پاڵپشتیکردنی سلێمانییان لە پەرەپێدانی کلتور و ڕۆشنبیری تاوتوێکرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە، تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ…
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
Total
0
Share