قوباد تاڵەبانی: سیاسەت بە ڕق ناکرێت و هەموو شتێک بە دڵی حزبێک نابێت

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی زۆر هەوڵماندا بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام ڕێککەوتنەکە نەهاتەدی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سیاسەت بە ڕق و کینە ئەنجامنادرێت، هەمیشە مەرج نییە هەموو شتەکان بە دڵی حزبێک بن، هەندێکجار کۆمەڵێک شت ڕوودەدەن بە دڵی یەکێتی نین، ئەمە ئەو مانایە نادات کە بتۆرێین و توڕە ببین، ئەمە سیاسەتکردنە، هەندێکجار هیچ شتێک لە بەرژەوەندی تۆ نییە.

وتیشی، پۆستی سەرۆککۆمار مافی ڕەوای خۆمان بوو، لەگەڵ پارتی زۆر هەوڵماندا بگەینە ڕێککەوتن، زۆر بژاردەمان پێشکەشکرد، بەڵام ڕێککەوتنەکە بەوشێوەیە نەهاتەدی، دواجار ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بەشێکی زۆری لایەنە کوردییەکانیشی تێدابوو، دەنگیاندا و نزار ئامێدی بووە سەرۆککۆمار و پیرۆزی بێت.

ڕوونیشیکردەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی دەڤەری بادینان دەکەین، کە یەکەمجارە کەسێکی ئەو دەڤەرە ببێتە سەرۆککۆمار، ئەمەش دەریدەخات یەکێتی هیچ پۆستێکی لە ناوچەیەکەدا قەتیس نەکردووە، بەڵکو نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا سوپاسی بەڕێوەبەر، كارمەند و خۆبەخشانی نەخۆشخانە هیوا دەكەم

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا پەیامێكی ئاڕاستەی كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا كرد.…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش داوادەكات بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لە…
Total
0
Share