ئەگەر مێسی نەگەڕێتەوە بەرشلۆنە کێ دەکڕێت؟

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2023 گرێبەست پێشکەشی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، لیۆ مێسی پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنەدا پچڕاندووە و ئامادە نەبووە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیشیان بداتەوە، تەنانەت لە بۆنە وەرزشییەکاندا ئامادەنەبووە چاوی بە لاپۆرتا و ستافەکەی بکەوێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بەرشلۆنە بۆ گەڕاندنەوەی مێسی دووچاری بێهیوابوون بووە، بۆیە بڕیاردراوە پلانی جێگرەوە بەکاربخەن، ئەو پلانەش لە کڕینی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی-دا خۆی دەبینێتەوە.

شارەزایانی بارسا پێیانوایە، کەلێنەکانی پێکهاتەی چاڤی تەنها بە لیڤاندۆڤسکی پڕناکرێنەوە، بەڵکو بۆ وەرزی نوێ پێویستیان یاریزانێکی بەهرەداری وەک سیلڤا دەبێت، بۆ دابینکردنی مووچەکەشی ئامادەن دەستبەرداری پیکێ، بوسکێتس، ئەلبا ببن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە هێرشبەرێکی گەورە

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ (100)ی بایرنی ڕەتکردووەتەوە 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share