دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسەندکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندکرد.

رۆژی 7ـی 12ـی 2025، دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن ئەنجامى سەرجەم تانەکانى لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى یەکلاییکردەوە و ئاراستەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى کردەوە.

رۆژێک دواتر، کۆمسیۆنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی بۆ دادگای فیدراڵی نارد بەمەبەستی پەسەندکردنی و ئەمڕۆ پەسەندکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق: یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان رادەستکرا کە ‌هاوڵاتیی عێراق بێتاوانیان کوشـ.ـتووە. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share