گۆتیرێش سەردانی نێچیرڤان بارزانیی كرد

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەردانی هەولێری كرد و لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمدا كۆبووەوە.

لە سەردانەكەی شاندی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بۆ هەولێر، جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەشدارە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی سیاسی، ژینگەیی، مرۆیی و كاروباری ئاوارەكان گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.

پێشتر ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش سەردانی بەغدادی كردووە و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی لایەنەكاندا كۆبووەتەوە و چەندین پرس تاوتوێكراون.

بابەتی پێشتر

دایبی بەکاردەهێنن و خۆیان ناشۆن و ناگرین.. بزانە کەشتیوانە ئاسمانییەکان چۆن دەژین

بابەتی دواتر

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share