ترەمپ بە تەواوی نائومێدکرا

لەگەڵ ئەوەی جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان توانیبووی زیاتر لە ئاستی پێویست دەنگی ئەلیکتۆراڵ کۆلێج، (ئەنجومەنی هەڵبژێرەر) بەدەستبهێنێت تا بتوانێت بگاتە کۆشکی سپی، بەڵام ترەمپ هێشتا ڕێگەی دیکەی تاقی دەکردەوە تا بتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێچەوانە بکاتەوە.

دوێنێ ١٤ی کانونی یەکەم، ئەلیکتۆراڵ کۆلێجی ویلایەتەکان، 306 دەنگی بۆ جۆبایدن بوو کە کاندیدی دیموکراتەکانە و بەوەش بایدن بووە 46هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە تەواوی ترەمپ نائومێدکرا.

لە دەنگدانی ئەنجومەنی هەڵبژێرەردا دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان توانی 232 دەنگ بە دەستبهێنێت، کە ئەو ژمارەیەش 38 دەنگی ئەندامانی ئەلیکتۆراڵ کۆلێجی کەمە بۆئەوەی کەسێک بتوانێت ببێتە سەرۆکی ئەمریکا چونکە پێویستە 270 دەنگ بەدەستبهێنێت.

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان نەیتوانی هیچ بەڵگەیەکی تەواو لەسەر ساخستەکاری و بردنی دەنگەکانی بداتە دادگا یان کۆمەڵگەی ئەمریکی، کەچی تا ئێستاش سورە لەسەر ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی 46 هەمین سەرۆک ساختەکاری کراوە و دەنگەکانی ئەو کەمکراوەتەوە.

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە چەند قۆناغێک سەرۆکی ئەو وڵاتە یەکلایی دەکاتەوە، یەکەمجار خەڵکی دەنگ دەدەن و ئەندامانی ئەلیکتۆراڵ کۆلێج، یان ئەنجومەنی هەڵبژێرەر دەستنیشان دەکەن کە دەکرێت سەربە چ پارتێک بێت، پاشان ئەم ئەنجومەنە دەنگ بە سەرۆک دەدەن و لە 270 دەنگ زیاتر کاندیدی هەڵبژێراو هەنگاوێکی دیکە لە کۆشکی سپی نزیک دەبێتەوە، پاش ئەم پرۆسەیە کۆنگرێسیش بە هەمان شێوە دەنگ لەسەر کاندیدی هەڵبژێراوی ئەنجومەنی هەڵبژێرەر دەدات و پاشان سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات.

بابەتی پێشتر

عێراق.. بێپارەیی هەزاران پرۆژە ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی لەبارەی پێکدادانەکەی پەکەکە و پارتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share