تەنێکی خڕی گەورە ژاپۆنییەکان دەترسێنێت

لە یەکێک لە کەناراوەکانی ژاپۆن تەنێکی ئاسنینی شێوە خڕی رەنگ پرتەقاڵی دۆزرایەوە و ترسی لە دڵی دانیشتوانی ناوچەکەدا دروستکردووە.

لە کەناراوەکانی شاری هاماماتسۆ لە هەرێمی شیزۆکای ژاپۆن تەنێکی تەنێکی ئاسنینی شێوە خڕی رەنگ پرتەقاڵی دۆزرایەوە کە تیرەکەی 1.5 مەترە.

ئەو تەنە لەلایەن یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەکەوە ئاشکراکرا و راستەوخۆ پۆلیسی ئاگادارکردەوە.

لە ئێستادا تەنەکە لەلایەن تیمی شارەزای سەر بە سوپای ژاپۆن دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لێی، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی چۆنێتی گەیشتنی ئەو تەنە بە شوێنەکە و چییەتی تەنەکە ئاشکرانەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

نزیکەی 300 کیلۆگرام زەنجەبیلی خراپبوو لەناوبرا

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتباری دزینی قەل و قاز دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share