تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن، ئاماژە بە بەکارهێنانیان دەدەن لەلایەن پارتێکی سیاسییەوە.
لە پەرلەمانی کوردستان 11 ئەندامی پێکهاتەکانی تورکمان، کریستیان، ئێزدی و پێکهاتە جیاوازەکانی دیکە هەن کە کورسی کۆتان، بەڵام ئەم نوێنەرانە بە گوتەی کەسایەتییەکانی پێکهاتەی تورکمان، “نوێنەری راستەقینەی ئەوان نین”.
عه‌دنان جاسم كه‌سایه‌تییەکی دیاری توركمانە له قه‌زای كفری به میدیای فەرمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگه‌یاندووە، “نوێنەرانی ئێستای تورکمان لە په‌رله‌مانی كوردستان به نوێنه‌ری خۆمان نازانین و گوزارشت له ده‌نگی ئێمه ناكه‌ن، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری خه‌م و كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانمان نین”.
وتیشی، “نزیكه‌ی 600 بۆ 700 ده‌نگی توكمان له سنووری کفری هه‌ن و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه نوێنه‌رمان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه و گرفتەکانمان بن”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دووەم کۆڕبەندی هەولێر رەخنەی لە ئەدای نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان لە پەرلەمان گرت و رایگەیاند، “ئێمە دژی نوێنەری پێکهاتەکان نین لە پەرلەمان بە پێچەوانەوە ئەم پرسە بە هەڵە باسدەکرێت، ئێمە دەمانەوێت پێکهاتەکان نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆیان بکەن ، من دەڵێن با پێکهاتەکان یەکێتی نەبن با پارتی و هیچ لایەنێک نەبن نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکانی خۆیان بن”.
ئامانج عه‌بدولره‌زاق كه‌سایه‌تیی دیاری توركمان و چاودێریی سیاسی رایگەیاند، “كورسیی پێكهاته‌كانی وه‌ك توركمان، ئێزدی و كاكه‌ییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به یه‌كسانی به‌سه‌ر جوگرافیای هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شنه‌بوون و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌كان له‌چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێك قۆرغكراون، ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه له‌پێكهاته‌كان كراوه”.
دەڵێت، “ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تیی توركمان ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستان، تائێستا سه‌ردانی شاری كفرییان نه‌كردووه و له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردن لایه‌نی توركمانی له‌كفری زیاتر له 600 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه”.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، “ئه‌وه‌ی ئێستا نوێنه‌رایه‌تیی توركمان ده‌كات له په‌رله‌مانی كوردستان به 200 ده‌نگ ده‌رچووه و به ده‌نگێكی كه‌م نوێنه‌رایه‌تیی توركمانه‌كان ده‌كات، بۆیه ناتوانین بڵێین ئه‌مانه گوزارشت له سه‌رجه‌م توركمانه‌كان ده‌كه‌ن “.
سه‌رۆك مام جه‌لال له خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌ماندا كورسیی پێكهاته‌كانی ده‌ستنیشانكردووه، په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 كه دامه‌زرا پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان دیاریكرا، له‌خولی سێیه‌مدا كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ 11 كورسی زیاد كرا، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر‌و خودی پێكهاته‌كانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی نوێنه‌ری پێكهاته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و زیادكردنی كورسیی په‌رله‌مان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.
له ئێستادا پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 11 كورسین بەمشێوەیە دابەشبووە، (هاوپه‌یمانیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی 3 كورسی، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی 2 كورسی، پارتی چاكسازیی توركمان 1 كورسی، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری 1 كورسی، لیستی رافیده‌ین 1 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی 1 كورسی، لیستی میله‌ت 1 كورسی، لیستی ئه‌رمه‌ن 1 كورسی).