جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازیكرد لە كۆڵونێل بۆریس فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازیی هاوڕێی.
لەدیدارێكدا تەئكید لە بەردەوامی پەیوەندییە هەواڵگری و سەربازییەكان لە نێوان هەرێم و عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان كرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیری و ئارامیی زیاتر لە هەرێمی كوردستان.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستان و هاریكارییەكان لەگەڵ بەغداد بەرچاو روونیدایە شاندی میوان و رایگەیاند، دابینكردنی ئاسایش و ئارامی پرۆسەیەكی بەردەوامە و پێویستی بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی هەموولایەك هەیە بە تایبەت دۆستەكانمان لە هێزەكانی هاوپەیمانان و داواشیكرد بەردەوامبن لە هاوكارییەكانیان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا جەلال شێخ ناجی لەپای تەواوبوونی ئەركەكەی و رۆڵی لە رابردوودا سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتری لە ئەركی داهاتوو بۆ خواست.