بێلینگهام؟ ڕیاڵ مەدرید پلان (B)یشی ئامادەیە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینی 2023 هەوڵی گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی دەدات، لە ئەگەری شکستهێنانیشدا پلانی دووەم ئامادەیە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە یانەی شاهانەی مەدرید، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی 2023 هەوڵ بۆ گواستنەوەی جوود بێلنگهام دەدات، لە هەمان کاتیشدا نایانەوێت لە (100) ملیۆن یورۆ زیاتر پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆند بکەن، بۆیە پلانیان بۆ ئەگەرەکانی شکستهێنان لەم گرێبەستە داڕشتووە.

برونۆ گیمارێش، یاریزانی بەڕازیلی یانەی نیوکاسڵ یونایتد

پلانی یەدەگی ڕیاڵ مەدرید بریتییە لە، هەنگاو نان لە بێلینگهامەوە بۆ برونۆ گیماریش، یاریزانی بەڕازیلی یانەی نیوکاسڵ کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.

گیماریش لەم وەرزەدا (25) یاری بۆ نیوکاسڵ کردووە، چوار گۆڵ و سێ ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد و ئۆسیمین بەیەکەوە دەبەسترێنەوە

بابەتی دواتر

جەلال شێخ ناجی و فەرماندەی هێزەكانی فەرەنسا لە عێراق و هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share