(ڤیدیۆ) بە هاتریکی ئۆسیمین، ناپۆلی سێ خاڵی لە ساسولۆ داماڵی

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر بە ساسولۆ تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (12)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا” میوانداریی یانەی ساسولۆی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “پارتینۆپێ” لە خولەکەکانی چوار، 19، 36، 77 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمین (سێ گۆڵ)، خڤیچا کڤاراتشێلیا-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامەکە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 32 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ بە جێگیری مایەوە، لە بەرامبەردا ساسولۆ بە 15 خاڵەوە چووە پلەی نۆیەم.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی بە زەحمەت لە لیستەری بردەوە

بابەتی دواتر

دەرچووانی كۆلێج و بەشە پزیشكییەكان دادەمەزرێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share