شازادەی ڕۆما دەگەڕێتەوە

فرانچیسکۆ تۆتی، ئەستێرەی دێرینی یانەی ڕۆما

ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا، فرانچیسکۆ تۆتی لە گەڕانەوە بۆ یانەی ڕۆما نزیکبووەتەوە و ئەگەر هەیە پۆستێکی کارگێڕی وەربگرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا تۆتی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستە کارگێڕییەکەی ڕاگەیاند، هۆکاری ئەم بڕیارەشی بۆ ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ سەرۆکایەتی پێشووی یانەی ڕۆما گەڕاندەوە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە ڕابردوودا “شازادەی ڕۆما” لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی کێشەی هەبووە و بیروڕای جیاوازی نیشانداوە، لەبەرئەوەیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر داوای برایانی فرێدکین “دان و ڕیان فرێدکین”ی خاوەنانی نوێی جێلاڕۆسی کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا برایانی فرێدکین کە خاوەنداریەتی یانەکەیان لە ئەستۆیە، هەوڵیانداوە پەیوەندی لەگەڵ ئەفسانەکە ببەستن، بە ئامادەبوونی گویدۆ فاینگای بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانە داوایان لێکردووە پۆستێکی شەرەفی لە ستافی کارگێڕی وەربگرێت، بەڵام کوڕە نازدارەکەی ئیتاڵیا ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا، تۆتی پۆستی شەرەفی ڕەتکردووەتەوە و خواستی لەسەر پۆستی بەڕێوبەری تەکنیکی ڕۆما نیشانداوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، لە بەرانبەردا خێزانی فرێدکین بەڵینیان پێداوە داواکارییەکەی تاووتوێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لوتکه‌ی له‌ سیتی برده‌وه‌ و ڕیاڵ یه‌که‌م دۆڕاندنی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، پاریس سان جێرمان یاریی لوتکه‌ی له‌ مانچسته‌ر سیتی…
زیاتر ببینە

ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی به‌رشلۆنه به‌ته‌مایبوو ڕیاڵ مه‌درید ڕفاندی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه‌، که به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتووبوون له گواستنه‌وه‌ی ئێندریک، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاڵمێراس. به‌پێی…
Total
0
Share