ئەمڕۆ سوپای تورکیا سێ ناحیەی پارێزگای دهۆکی بۆردومانکرد

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناحیەی شیلادزێ و باتیفا و دەرکارێ – یان لە سنوری پارێزگای دهۆک بۆردومانکردووە.

ڕزگار عوبەید، بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمرۆ یەکشەممە کاتژمێر8:30 بەیانی فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چیایی کورەژاریان لە سنوری ناحیەکەمان کرد و زیان بە دارستانی چیاکە گەیشتووە، بەڵام هچ زیانی گیانی بەرخەڵکی ناوچەکە نەگەیشتووە.”

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێرمان لە دهۆک ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی بەیانی ، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئاقاری گوندی سنداڤایان لە ناحیەی دەرکارێ-ی سەربەقەزای زاخۆ کرد و کاتژمێر 5ی ئێوارەش بەچری بۆردومانی نزیک گوندەکانی ئەڤلهێ و پیربلا و بانکا سەری ، لەسنوری ناحیەی باتیفای سەربەقەزای زاخۆ کراوە و بەو هۆیەوە زیانی زۆر بەردارستانی ناوچەکە و باغ و بێستانی هاوڵاتیان کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە، بایکۆتی دەوامیان…
Total
0
Share