سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆك دوورخرایەوە

كۆمسیۆن سەرۆكی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆك دوورخستەوە و ناوبراویش دەڵێت، دەتوانن پرسیار لە كۆمسیۆن بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە بڵاوبوونەتەوە، حاکم محەمەد شەرەفانی، سەرۆکی لیستی پارتی لە بازنەی دهۆک دوورخراوەتەوە.

دوورخستنەوەكە بەهۆی نەبوونی مەرجی كاندید بوونە، وەك ئەوەی لە زانیارییەكاندا هاتووە.

لای خۆیەوە حاکم محەمەد شەرەفانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەوەندەی من دەیزانم هیچ دوورخستنەوەیەك نەبووە، دەشتوانن داوای روونكردنەوە لە كۆمسیۆن بكەن”.

لەگەڵ ئەوەشدا وتی، “رەنگە كەسێك تانەی لێدابێت”.

حاكم محەمەد نەیشاردەوە كە “نفوسی دهۆك نییە” لەكاتێكدا بەپێی مەرجەكانی كۆمسیۆن پێویستە كاندید لە شوێنی لەدایكبوونی خۆی كاندید بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share