سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا پەشیمان بووەوە

نویل لو گرێ پاش دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا، پەشیمان بونەوەى خۆی پیشاندا لەو قسانەى دژی زێدان کردویەتی

لو گرێ دەڵێت نەدەبوو بەوجۆرە قسەم لەسەر زێدان بکردایە و زوو داواى لێبوردنم کرد

لو گرێ پاش ئەوەى بۆندی دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنساى نوێکردەوە وتی نامەوێت بزانم زێدان بەنیازی چییە و چی دەکات، تەنانەت بیرم لەوەش نەکردۆتەوە کە قسەى لەگەڵ بکەم.

ئەو قسانەى کاردانەوەى زۆری بەدواى خۆیدا هێنا و لوگرێی ڕووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share