پیکێ: گرەو لەسەر هیچ یانەیەک ناکەم و پێویستە لە ئەتلەتیکۆ ببەینەوە

بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

سەرەڕای ئەوەی نازناوەکە لەدەستی یانەی بەرشلۆنەدا نەماوە و یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید بەهەمان شێوە چانسی چنینەوەی نازناوەکەیان هەیە، بەڵام پیکێ جەختدەکاتەوە، پێویستە بردنەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ تۆماربکەن تاوەکو ئەگەرەکانی یەکەمبوونیان لەم وەرزەدا لەوانی دیکە بەرزتربێت.

تاوەکو ئێستا پێکانت هەیە؟

ئازارم هەبوو، بەڵام بابەتەکە مەترسیدار نەبوو، بەرامبەر ڤالێنسیا یارییەکی گەورەمان ئەنجامدا و پێویستە بەهەمان گڕوتینەوە بەردەوامبین، هێشتا لە مەیدانی جەنگداین بۆ چنینەوەی نازناوی لالیگا.

ڕوبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ ئاگرین دەبێت، وایە؟

پێویستە بەهەر نرخێک بێت بردنەوە بەدەستبهێنین، ڕوبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ گرنگە و هەروەها سەیری ئەنجامی ڕیاڵ و ئیشبیلیەش دەکەین تاوەکو بزانین چی ڕوودەدات.

بەڕای تۆ کێ نازناوی لالیگا دەباتەوە؟

دەستی خۆم ناخەمە ئاگرەوە و گرەو لەسەر هیچ یانەیەک ناکەم، هەمووان دەبینن ململانێکانی خولی ئیسپانیا چۆن بەڕێدەکات.

 

ڕکابەران هەلی کەمتر دەڕەخسێنن و زۆرینەی هەلەکانیش بەرامبەرمان دەبێتە گۆڵ

 

بە چەند هەلێکی کەم گۆڵتان لەسەر تۆماردەکرێت، هۆکار چییە؟

بەڵێ ڕاستە، ڕکابەران هەلی کەمتر دەڕەخسێنن و زۆرینەی هەلەکانیش بەرامبەرمان دەبێتە گۆڵ.

بەڕای تۆ کام یانە نزیکە لە نازناوی ئەم وەرزەوە؟

لە بارودۆخێکی تردا بووینایە دەموت، یەکەمی ڕیزبەندی دەبێتە پاڵەوانی وەرز، بەڵام بارودۆخی ئەم وەرزە جیاوازە و هیچ بۆچوونێکم نییە، ئامادەنەبوونی هاندەران بەهەمان شێوە کاریگەری هەبووە و وەک وتم دەستم ناخەمە ئاگرەوە.

ئەگەر لە غەرناتەتان ببردایەتەوە دۆخەکە جیاواز دەبوو؟

دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوبوو، زیانێکی زۆری پێگەیاندین.

گۆڵی یەکەمی ڤالێنسیا بەرامبەرتان یاسایی نەبوو؟

ناوبژیوان گەڕایەوە بۆ (ڤار) و گۆڵەکەی ئەژمارکرد، هیچ شتێکیان تێدا نەبینی.

 

دەمانەوێت بۆ هاندەرانی بسەلمێنین کە لەپێناو نازناوی لالیگا بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەدین

 

لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی غەڕناتە ناترسن؟

جارێکی دیکە باسی یاریی غەڕناتە ناکەم.. وەک وتم تاوەکو کۆتایی دەجەنگین، هێشتا لە جەنگێکی قورسداین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا، دوای ئەوەی ڤالێنسیا گۆڵی لەسەر تۆمارکردین کەسایەتی و ڕوخساری ڕاستەقینەی خۆمان نیشاندا، ئێمە باش یاریدەکەین و دەبێت کاراتر دەرکەوین.

هیچ پەیامێکت هەیە بۆ هاندەران؟

دەمانەوێت بۆ هاندەرانی بسەلمێنین کە لەپێناو نازناوی لالیگا بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەدین، ئەم وەرزەمان زۆر قورس بوو، بردنەوەی جامی ئیسپانیا هەنگاوێکی ناوازەبوو، ئێستا پێویستە نازناوی لالیگا بەدەستبهێنین، پەیامەکەم ڕوون و ئاشکرایە، پێشەنگی ئامانجەکانمان بەدەستهێنانی نازناوەکانە.

ئێستا نازناوی لالیگا لەدەستی ئێوەدا نییە؟

بەڵێ، دەزانین نازناوی لالیگا لەدەستی ئێمەدا نییە، بەڵام پێویستە هەموو یارییەکانی کۆتایی وەرز ببەینەوە، لەپێناو خۆمان و هاندەران و یانەکەماندا ئەوکارە دەکەین.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین

بابەتی دواتر

برێت مەكگۆرك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share