کۆنتی هۆشداری بە سەرۆکی تۆتنهام دەدات: من ڕاهێنەرەکانی دیکە نیم

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەبارەی کەموکورتییەکانی پێکهاتەی یانە و گواستنەوەی یاریزانانەوە هۆشداری بە دانیێل لیڤی دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی ئێکسپرێس، کۆنتی لە نوێترین جووڵەدا هۆشداری بە دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام و ستافی کارگێڕیی یانەکەی داوە، جەختی لەوەکردووەتەوە، بەم شێوازی کارکردنە ناتوانن پێکهاتەیەکی ئاگرین بونیادبنێن.

کۆنتی بە ئیدارەی سپێرزی ڕاگەیاندووە، کارکردن بەوشێوە ساردە لە گواستنەوەکاندا خزمەتی پڕۆژەی نوێی یانەکە ناکات، بەڵکو پێویستیان بە گەرموگوڕیی زیاترە بۆ دۆزینەوە و کڕینی یاریزانە پێویستەکان.

سەرچاوەکە پێیوایە، ئەم پەیام و هۆشدارییەی کۆنتی هاوشێوەی زەنگێکە بۆ ئیدارەی دانیێل لیڤی لێدەدات، تیایدا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردەوامبێت، هاوشێوەی ڕاهێنەرانی پێشخۆی درێژە بەکارەکانی نادات، بەڵکو دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

جیاوازیی مامەڵەكردن لەگەڵ توندوتیژیی خێزانی لە هەرێم و عێراق.. شێڵتەرەكان بە نموونە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share