راستیی ڤیدیۆی شەقبوونی زەوی لە دوای بومەلەرزەکەی تورکیاوە

لە دوای بومەلەرزە کارەساتبارەکەی سەرەتای ئەم مانگەی وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە دەردەکەوێت قڵیشێکی گەورە کەوتووەتە زەوی ناوچەکەوە.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە ئاسمانەوە گیراوە، تێیدا دەردەکەوێت بە درێژایی چەندین کیلۆمەتر قڵیش کەوتووەتە تەکتۆنەکانی زەوی لە بەشی رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ و ملیۆنان بینەری هەبووە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بەدواداچوونی بۆ راستی و دروستی گرتە ڤیدیۆییەکە کردووە، دەرکەوتووە گرتە ڤیدیۆکە هیچ پەیوەندییەکی بە بومەلەرزەکەی تورکیاوە نییە، شوێنەکە ناوچەیەکە لە هەرێمی چانچی لە باکووری چینە و شوێنێکی سروشتییە و درێژییەکەی 400 هەزار کیلۆمەترە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

یەکەم لێدوانی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد

بابەتی دواتر

هەڵمەتی یەک ملیۆنی نەمام رواندن گەیشتە سنورى ناحیەى خدران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share