قەیرانی قەرەباغ خەریکە وەک باکوری ڕۆژئاوای سوریای لێدێت

لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا لە سوریا ئەو هێزانەی کە ڕۆڵیان هەبووە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا تەنها تورکیا و ڕوسیابوون و هاوکێشەی ڕێککەوتنەکان بەدەست ئەم دوو هێزەوەبوو، بەڵام ئێستا خەریکە قەیرانی قەرەباغیش بەم ئاڕاستەیەدا دەڕوات.

دوای ڕێککەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕوسیا بڕیاریدا بە ناردنی دوو هەزار سەربازی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری هەردوو وڵات، بڕیارەکە جێبەجێکرا و سەربازە ڕوسییەکان گەیشتنە خاکی هەرێمی قەرەباغ.

ناردنی هێزی سەربازی لەلایەن ڕوسیا و تورکیاوە

جێگیربوونی هەر سوپایەک لە خاکی وڵاتانی دیکەدا ڕەنگە دەیان ساڵی پێبچێت بۆ کشانەوەی، یان بە ڕێککەوتن و دەستکەوت بکشێتەوە، ئێستا ڕوسیا دوو هەزار سەرباز و 400 زرێپۆشی ڕەوانەی خاکی قەرەباغ کردووە.

لەسەر هەمان پرس وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ قەرەباغ ڕاگەیاندووە و دەڵێت، لەم بارەیەوە هەموو ئامادەکارییەکان کراوە.

خڵوسی ئاکارم، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 21 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “بەزووی هێزی سەربازی ڕەوانەی ئازەربایجان دەکەین بۆ پاراستنی برا ئازەرییەکانمان”.

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، “بۆ ناردنی هێزی سەربازی تورکیا هێڵی ئاسمانی سوپای تورکیا ئامادەیە بەو ئەرکە هەڵبسێت”.

ئەوروپا لە ناردنی هێزی سەربازی تورکی نیگەرانە

سێ ڕۆژ پێش ئیستا ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکانی هەردوو وڵات، ئازەربایجان و ئەرمینیا قسەیکردووە و پێی ڕاگەیاندوون ئەوان دەیانەوێت هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی لە قەرەباغ جیگیر ببێت نەک تەنها وڵاتێک.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، ماكرۆن بۆ هه‌ردوولایه‌نی ئازه‌ربیجانی و ئه‌رمه‌نی جه‌ختیكرده‌وه‌، پاریس، ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵه‌ی “مینسك” رۆڵێكی زیاتر بگێڕێت و چاودێری ره‌وشی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوولا بكات.

فەرەنسا دەیەوێت ڕێگەچارەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا وڵاتانی ئەوروپی هەڵیبژێرن و ڕۆڵیان تێیدا هەبێت.

ماكرۆن روونیكرده‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێریكردنی ئاگربه‌ستی قه‌ره‌باغ بێته‌ ئاراوه‌ و زه‌مینه‌ خۆش بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ده‌رچوونی چه‌كداره‌ بیانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ تایبه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ سووریاوه‌ بە هاوکاری تورکیا براونەتە ناوچەکە.‌

بابەتی پێشتر

ئەو دەرمانەی ترەمپ بەکاریهێنا بۆ کۆرۆنا مۆڵەتی فەرمی وەرگرت

بابەتی دواتر

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لەئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو جێگیرە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share