نەتەوەیەکگرتووەکان: لە %3.6ی دانیشتووانی جیهان کۆچبەرانن

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتانی خۆیان دەژین و کۆچیانکردووە لە ساڵی 2020دا گەیشتووەتە 281 ملیۆن کەس، ئەمەش %3.6ی دانیشتوانی جیهانە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تێکڕای کۆچبەران و تەمەن و ڕەگەزیان لە جیهاندا، ژمارەی کۆچبەران لە ساڵی 2000دا 173 ملیۆن کەسبووە، لە ساڵی 2010دا ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ 221 ملیۆن کەس، ئەو ژمارەیەک لە کۆتایی ساڵی 2020 گەیشتووەتە 281 کەس، ئێستا %3.6ی دانیشتوانی جیهان ئەوانەن لە نیشتمانی خۆیان کۆچیانکردووە.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی کۆچکردن لە ساڵی 2020دا بەڕێژەی %27 کەمیکردووە بەراورد بەو ڕێژەی بۆ زایدبوونی کۆچبەران پێشبینی کرابوو، هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابووە کە زۆرینەی هۆکارەکانی گواستنەوەی لەکارخست.

ڕاپۆرتەکە دەریخستووە سێ بەشی سەرجەم کۆچبەران لە 20 وڵاتی جیهاندا دەژین، ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە و ژمارەی کۆچبەران لەو وڵاتەدا لە 2020دا گەیشتووەتە 51 ملیۆن کەس، ئەمەش %18ی کۆچبەرانی جیهانە.

ئەڵمانیا دووەم وڵاتە کە زۆرترین کۆچبەر ڕوویتێکردووە، نزیکەی 16 ملیۆن کۆچبەری تێدا نیشتەجێیە، دوای ئەویش شانشینی سعودییە دێت بە 13 ملیۆن کۆچبەر و ڕوسیا 12 ملیۆن و بەریتانیاش 9 ملیۆن کۆچبەری تێدا نیشتەجێیە.

لەو ڕاپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، هیندستان زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانی هەیە کە لە دەرەوەی وڵاتەکەی دەژین و ژمارەیان 18 ملیۆن کەسە، دوای ئەویش مەکسیک و ڕوسیا دێت کە هەریەکەیان 11 ملیۆن هاوڵاتییان لە کۆچی کردووە، دواتریش چین بە 10 ملیۆن و سوریا دێت بە هەشت ملیۆن هاوڵاتی کە لەدەرەوەی وڵاتەکەی دەژین.

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە، نزیکەی نیوەی کۆچبەرانی جیهان لە ڕەگەزی مێ-ن، بەڕێژەی %48ی تێکڕای کۆچبەرانی جیهان، زۆرینەشیان لە ساڵانی ناوەراستی تەمەنیاندان.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، زۆرینەی کۆچبەرانی جیهان لە تەمەنی کارکردندان، تێکڕای ئەو کۆچبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتانی خۆیانن و لە تەمەنی کارکردندان %73ی سەرجەم کۆچبەرانی جیهانن و تەمەنیان لە نێوان 20-64 ساڵیدان.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئاستی ناردنی پارە لەلایەن کۆچبەرانەوە بۆ وڵاتانی خۆیان لە ساڵی 2020دا کەمی کردووە ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە جیهان کرد، لە ساڵی 2019دا ناردنی پارە بۆ وڵاتانی بنەڕەتی کۆجبەران بەپێی بانکی جیهانی 548 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا تاوەکو ساڵی 2021 ئەو بڕە پارەیە دابەزیوە بۆ 470 ملیار دۆلار و بەبڕی 78 ملیار دۆلار و بەڕێژەی %14 دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

قوربانیانی كۆرۆنا لە جیهاندا 2 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

باران و بەفری تیایە.. كەشناسی هەرێم كەشوهەوای سبەی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
Total
0
Share